ئیسرائیل ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی شەڕی غەززەی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
08:34 - 06/10/2025
جیهان
+
-


دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر شەڕی غەززەدا،  کە ئیسرائیل ناوی ناوە شمشێری ئاسنین و حەماسیش  بە تۆفانی ئەقسا ناوی دەبات، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ژمارەی سەربازە کوژاروەکانی بڵاوکردەوە؛ هەزار و سەد سەرباز زیاتریان کوژراوە

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئاماری کوژاروەکانی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک، لە دەستپیکی شەر غەززەوە  هەزار و 152 سەرباز و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیان کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ ئەو ژمارەیە تەنها سەرباز نین، بەڵکو کارمەندانی پۆلیس، دەزگای ئاسایشی ناوخۆ ، کارمەندانی دەزگای زیندانەکان و ئەندامانی تیمەکانی ئامادەباشی لەخۆدەگرێت، کە جگە لە کەرتی غەززە، لە  باشوری لوبنان و کەناری ڕۆژئاوادا کوژراون.

کوژراوەکان بەم جۆرەن؛ 1035 یان سەربازی سوپان، لەگەڵ 100 ئەفسەر و کارمەندی پۆلیس،  نۆ کارمەندی دەزگای ئاسایش و هەشت کارمەندی دەزگای زیندانەکان.

 زیاتر لە سەدا 40ـی کوژراوەکان تەمەنیان لە خوار 21 ساڵەوە ووە و 141 کوژراویشیان  تەمەنیان  زیاتر بوە لە 40 ساڵ و 66 یان لە ڕيگەزی مێ بون .


ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە،  بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی کەرتەکە 67 هەزار کوژراوی تێپەڕاندوە و  و زیاتر لە 169 هەزار برینداریش تۆمارکراوەن.

277 جار خوێندراوەتەوە