بەپێی مەرسومێكی نوێی دەسەڵاتدارانی كاتیی سوریا چەندان جەژن بەفەرمی
ناسێنراون جگە لەجەژنی نەتەوەیی كورد نەبێت.
هەر لەمەرسومەكەدا جەژنی شەهیدان (لەساڵی 1916 بەدەیان رۆشنبیرو
دەستەبژێری سوری لەسەر دەستی عوسمانییەكان قەتلوعام كران) و جەژنی مامۆستایان لابراون
.
هاوكات سێ جەژن بۆ تایەفە جیاوازەكانی سوریا بەفەرمی ناسێنراون و
لەهەمان كاتیشدا رۆژی 18ی مارس و 8ی كانونی یەكەم وەك سەرهەڵدانی شۆڕش و رۆژی رزگاری
و وەك دوو جەژنی نیشتمانیی دەستنیشان كراون.
پیش دو هەفتەش بەر لەئێستا وانەی
کوردی کە لە ناوچە کوردییەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا دەخوێندرا لادرا.
170 جار خوێندراوەتەوە