وەزارەتی پیشمەرگە ڕایگەیاندوە، سبەینێ هاوکاری
هاوپەیمانان بۆ مناگی نۆ دابەشدەکرێت و نزیکەی لە ٪97 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەش
لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە هاوکارییەکانیان وەردەگرن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە،
وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى نۆ تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە
کرا.
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان
(ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی
ئامادەکارییەکان و سبەینێ دوو شەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەکە ئەوەسیخستوەتە ڕو، لەم مانگەدا، نزیکەی
(97٪) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان
وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە.
133 جار خوێندراوەتەوە