سەرۆكی پارتی سەركەوتنی توركیا كەیەكێكە
لەپارتە توندڕەو تۆرانیزمەكان دەڵێت : پرسی فەڵەستین پرسی نیشتمانیی تورك نییە.
هەواڵ ؛ KNNC
ئومێد ئۆزداغ لەلێدوانێكیدا رایگەیاند: بەلای
ئەوانەوە پرسی كەركوك و موسڵ لەپرسی فەڵەستین گرنگترە " ئەمە جگە لەتوركستانی
خۆرهەڵات و باكوری قوبرس و ئەو دورگانەی كە لەلایەن یۆنانەوە دەستیان بەسەردا
گیراوە بەلای نەتەوەی توركەوە گرنگترن. ئەوەشی دوپاتكردوەتەوە كە پارتەكەیان
بەرژەوەندی نەتەوەیی بەلاوە گرنگترو لەپێشترە.
هاوكات ئاماژەی بەو هەڵوێستە لێكدژەی پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا
بەسەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان كردوە كە لەلایەك پشتیوانی لەفەلەستینیەكان
دەكات و لەلایەكی تریشەوە بازرگانیكردنی توركیا لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامە.
509 جار خوێندراوەتەوە