وەزیری دەرەوەی ئەمریكا : ئازادكردنی بارمتەكان قۆناغی یەكەمی كۆتایی هاتنی جەنگی غەززەیە

KNN : Kurdish News Network
05:41 - 05/10/2025
جیهان
+
-

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، شەڕی غەززە "هێشتا کۆتایی نەهاتووە"، ئازادکردنی بارمتەکانی حەماسی بە یەکەم قۆناغی کۆتاییهێنان بە شەڕ وەسفکرد.

 

ڕوبیۆ بە کەناڵی NBC NEWSی ڕاگەیاندووە: بزوتنەوەی حەماس "لە بنەڕەتدا" بە پێشنیار و چوارچێوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئازادکردنی بارمتەکان ڕازی بووە، هاوکات کۆبوونەوەکان بۆ هەماهەنگی لایەنە لۆجستیکیەکان لە ئارادایە.

 

بەوتەی ڕوبیۆ "كاری لەپێشینە  کە پێیان وایە دەتوانین زۆر بە خێرایی بەدەستی بهێنین، ئازادکردنی هەموو بارمتەکانە لە بەرامبەر گەڕانەوەی ئیسرائیل" بۆ هێڵی زەرد.

 

وتیشی  دوای کشانەوەی ئیسرائیل بۆ هێڵی زەرد و ڕەنگە لەوەش زیاتر، لەگەڵ پەرەسەندنی ئەم دۆخەدا چی ڕوودەدات؟ چۆن سەرکردایەتییەکی تەکنۆکراتی فەلەستینی دادەمەزرێنیت کە هاوشێوەی حەماس نەبێت؟ چۆن هەر جۆرە گروپێکی تیرۆریستی کە تونێل دروست بکات و هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل چەک داماڵیت؟ چۆن وایان لێدەکەیت چەکەکانیان دابنێن؟

 

ئاماژەی بەوەشکرد"هەموو ئەم کارانە قورس دەبن، بەڵام زۆر گرنگە، چونکە بەبێ ئەوە ئاشتیی بەردەوام نابێت".

300 جار خوێندراوەتەوە