کانزا زەردەکە
نرخەکەی بەردەوامە لە بەرزبونەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا، ریکۆردێکی دیکەی مێژوی
تۆمار کرد و یەک ئۆنسەی زیاتر نزیک دەبێتەوە لە چوار هەزار دۆلار.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ دوو شەممە، لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەرزبونەوەی تۆمارکرد، ئاژانسی
رۆیتەرز ڕایگەیاندوە بۆ یەکەمجار لە مێژو،ئۆنسەیەک زێڕ بە 3.800 دۆلار مامەڵەی
پێوەدەکرێت.
ئەم نرخەی زێڕ لە کاتێکدایە بەردەوام کانزا زەردەکە نرخی ڕوی
لەبەرزبونەوەیە و لە کەمتر لە پێنج مانگدا بەهای یەک ئۆنەسە زیاتر لە 400 دۆلاری چوەتە
سەر.
دابەزینی بەهای
دۆلار و پەرەسەندنی گرژییە ئابورییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین، شەڕی وڵاتان لە
هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبونەوەی نرخی زێڕن لە جیهاندا.
2425 جار خوێندراوەتەوە