رۆژنامەیەکی ئەمریکی رێککەوتنێکی نیوان ئێران و ئەمریکا
ئاشکرا دەکات و دەڵێت" واشنتن بە رێککەوتن لەگەڵ تاران 100 کۆچبەری ئێرانی دیپۆرت دەکاتەوە و دەیانگەڕێنێتەوە
بۆ وڵاتەکەیان".
هەواڵ:KNN
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە لێدوانی بەرپرسان
بڵاویکردەوە کە ئیدارەی ترەمپ نزیکەی 100 کۆچبەری ئێرانی بە گەشتێک لە ئەمریکاوە دیپۆرت
کردوەتەوە و گەڕاندویانەتەوە بۆ ئێران.
ئاشکراشی کردوە
کە دیپۆرتکردنەوەکان یەکێکە لە هەوڵە دیارەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران،
بەبێ گوێدانە ئەو بارودۆخە سەختەی مافی مرۆڤ کە لەوانەیە لە کاتی گەڕانەوەیان ڕوبەڕویان
ببنەوە.
ڕۆژنامەکە ئەو زانیارییانەی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی و ژمارەیەک
بەرپرسی ئێرانییەوە گواستوەتەوە کە خۆیان بەشدارییان لە دانوستانەکاندا کردوە.
هەڵمەتە بەربڵاوەکەی
دیپۆرتکردنەوە بوەتە هۆی تەحەدای یاسایی لەلایەن داکۆکیکارانی کۆچبەرانەوە کە ڕەخنەیان
لە پرۆسەکە گرتووە.
کاربەدەستانی ئێران ڕایانگەیاندوە" فڕۆکەکە کە گەشتێکی
بەکرێگیراوی ئەمریکایە و ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە لویزیانا هەڵفڕی و بڕیارە ڕۆژی
سێشەممە لە ڕێگەی قەتەرەوە بگاتە ئێران".
بەرپرسێکی ئەمریکیش هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە گەشتەکە
لە قۆناغی کۆتایی پلانداناندایە.
ترامپ هەفتەی ڕابردو
لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، ئەمریکا هەوڵەکانی دو هێندە دەکات
بۆ "دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ"ـی کۆچبەران.
.
2410 جار خوێندراوەتەوە