بۆ نزیکبونەوەی زیاتر و کۆبونەوە لەگەڵ دانیشتوان و گۆڕانخوازان، شاندێکی
باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی ڕێکخەری گشتی سەردانی دەربەندیخانیان کرد و
لەگەڵ هاوڵاتییان و چین و توێژە جیاوازەکاندا کۆبونەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، دانا ئەحمەد
مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەمیانی سەردانیکردنی بۆ قەزای دەربەندیخان
ڕایگەیاند، هاوڵاتیانی ئەم قەزایە لە تەواوی شۆرشەکاندا بەشداربون و خاوەنی سەدان
شەهیدن کە شوێندەستیان دیارە لە شۆڕشی نوێدا.
کاریگەری تەواویان هەبوە
لە دروستبونی ئۆپۆزسیۆندا و بە تایبەتیش دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان و زۆرینەی خەڵکەکەی
لەگەڵ گۆڕانخوازیدایە و کاریگەریان لەسەر
دەرەوەی قەزاکەی خۆشیان هەبوە.
جەختیشیکردەوە ئەوانەی
ماونەتەوە گۆرانخوازی راستەقینەن و تا ئێستاش بەداخەوە بەو ئامانجانە نەگەیشتون کە
هەوڵیان بۆداوە، دڵنیاییشیدا لەوەی بەردەوام دەبن لە خەبات و کاری پێکەوەیی بۆ
هەڵستاندنەوەی گۆڕان.
لە بەشیكی دیکەی
قسەکانیدا، ڕێکخەری گشتی تیشکیخستە سەر دیداری
گۆڕانخوازان کە لە 20ی 9دا ئەنجامدرا و ڕایگەیاند؛ بەشداری زۆری گۆڕانخوازان وەڵامێک
بو بۆ ئەوەی بڵێین گۆڕان ماوە و دەتوانێت ئێستاش ڕابەرایەتی شەقام بکات.
وێنەکان؛ بڕیار نامیق
174 جار خوێندراوەتەوە