دوای
کۆبونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، لە دورگەی ئیمڕاڵی شاندی دەمپارتی
ڕاگەیەندراوێکیان بۆ رایگشتی بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکردوە عەبدوڵا ئۆجەلان
تەندروستی باشە و ورەی زۆر بەرزە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، شاندی دەم پارتی ڕاگەیەندراوێکیان لەسەر سەردانەکەیان بۆلای
عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە و تێێدا هاتوە؛ سێکتژمێر و نێو لەگەڵ ئۆجەلاندا
گفتوگۆمان کرد.
ئاماژەیان بەوەکردوە، ئۆجەلان متمانەی بەزری بەخۆی هەبوە و ڕایگەیاندوە کە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ساڵی ڕابردو
دەستی پێکرد شەڕ و ململانێکانی لە وڵاتدا ڕاگرتووە و ڕێگری لە زۆر مەترسی گەورە
کردووە، هەر کەسێک لەمەدا ڕۆڵی هەبووە خاوەن ڕەنجێکی بەشکۆ و گەورەیە.
هەروەها پێشنیازیشی کردوە کە دانوستان بە شێوازێکی سەردەمیانە و
دیموکراتانە لە هەموو
پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا زاڵ بێت.
وتوشیەتی؛ شارستانییەت
دوای سێ سەدە لە ململانێی وێرانکەر و زیانی گەورە لە شەڕە جیهانییەکاندا،
دیموکراسی دانوستانکاری وەک مۆدێلێکی چارەسەری گرنگ پەرەی پێداوە، ئەم شێوازە
دەبێت بنەما بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی تورکیا.
ئۆجەلان جەختیشیکردوەتەوە لەوەی ئەوان لە پاڵ قسەکەی خۆیاندا وەستاون
،کە پەرەسەندنی ئەم پرۆسەیە پەیوەستە بە مەرجە سیاسی و یاساییەکانەوە، هەروەها وتوشیەتی
و لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە مەرجە
یاساییەکان بە تێڕوانینێکی دروست و یەکگرتوو دەستنیشان بکرێت و جێبەجێ بکرێت و پێویستە
سەدەی نوێی کۆمار دەبێت لەسەر بنەمای یاسای ئاشتی و دیموکراسی بنیات بنرێت.
46 جار خوێندراوەتەوە