سوریا : جوویەك خۆی بۆ پەرلەمان بەربژێر دەكات

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 03/10/2025
جیهان
+
-

حاحامێكی سوری – ئەمریكی خۆی بۆ پەرلەمانی سوریا كاندید دەكات كە ئەوەش لەدوای 58 ساڵ یەكەمین جارە هاوڵاتیەكی جوو خۆی بۆ ئەو دامەزراوەیە كاندید بكات.

 

 

هنری یوسف حەمرەی تەمەن  48 ساڵان ، گەورە حاخامی جولەکەکانی سوریایە لە نیویۆرک  کاندیدبوونی خۆی بۆ پەرلەمان لەسەر بازنەی دیمەشق راگەیاند،

 

میدیاكانی سەر بەدیمەشق بڵاویانكردوەتەوە حەمرە لە راگەیاندنی خۆپاڵاوتنی  لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، دروشمی "بەرەو سوریایەکی گەشەسەندوو، لێبووردە و دادپەروەر" ی دوپاتكردوەتەوە و ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئەو باوەڕی بە سوریایەکی یەکگرتوو هەیە بۆ هەموو سورییەکان، لە حەسەکەوە بۆ سوەیدا، و لە دەرعاوە بۆ لازقیە، و لە دیمەشقەوە بۆ حەلەب."

 

راشیگەیاندوە  بەهەماهەنگی رەوەندی سوری لە ئەمریکا هەوڵ بۆ هەڵوەشاندنەوەی "یاسای سيزار"  دەكەن لەسوریا.

97 جار خوێندراوەتەوە