کەشناسی: پلەکان گەرما بەرز دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
11:36 - 04/10/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی  سلێمانی کەشی پێشبینیکراوی بۆ 48 کاتژمێری داهاتو بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما ڕو لە بەرزبونەوە دەکەن و گەرمیان بەرزترین دەبێت بە 37 پلە و حاجی ئۆمەرانیش نزمترین دەبێت بە 26 پلەی سیلیزی



هەواڵ:KNNC

 
ئەمڕۆ شەممە، کەشناسی ڕایگەیاندوە، ئەمڕۆ کەش و هەوا گۆرانکارییەکی زۆر بەخۆوە نابینێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و  پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشێ سبەینێوە ئاماژەی بەوەکردوە، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ڕو لە بەرزبونەوە دەکەن و بە نزیکەی دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە.

کەشی پێشبینیکراوی ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەی دەبێت؛

 
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ :36 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 33 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی

89 جار خوێندراوەتەوە