وەزارەتی نەوتی عێراق له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه زانیاریی نوێ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "تائێستا
زیاتر لەیەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەهەرێم وەرگیراوە".
هەواڵ: KNN
ئەمڕۆ شەممە، حه‌ییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند،
تائێستا زیاتر لەملیۆنێك بەرمیل نه‌وت لەهەرێمی کوردستانەوە وەرگیراوەو یەکەم
گوێزه‌ره‌وه‌ى هەڵگری نەوتی هەرێمیش لەبەندەری جەیهان ده‌ستیپێكردوه.
حه‌ییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند:"چەند
ڕۆژێک لەمەوبەر، پەمپکردنی نەوت لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان لەڕێگەی
بۆری عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە ئەوەش دوای وەستانی زیاتر لەدو ساڵ لەسەر ئەو
بۆرییە".
وتیشی "بۆ یەکەمجارە
حکومەتی فیدراڵی نەوتی بەرهەمهێنراو لەهەرێم وەردەگرێت‌و بەرپرسیارە
لەهەناردەکردنی بۆ دەرەوەی عێراق ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگە".
ئه‌وه‌شى وتوه، "ئەو بڕەى تائێستا گەیشتوەتە زیاتر لەیەک ملیۆن
بەرمیله، یەکەم گوێزه‌ره‌وه‌ى تایبه‌ت به‌نه‌وتى هه‌رێمیش لەبەندەری جەیهان
وەستاوە بەتوانای 650 هەزار بەرمیل بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وته‌كه بباته بازاڕه‌كانى
جیهان".
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاماژەی بەوەشکرد،
"ئه‌و گوێزه‌ره‌وه‌یه‌ى تایبه‌ته به‌نه‌وتى هه‌رێم دەنێردرێتە ئه‌و شوێنه‌ى
پێشوه‌خته گرێبەستى له‌گه‌ڵ كراوه، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە لەلایەن حکومەتی
فیدراڵی‌و هەرێمەوە بۆ
دەستپێکردنەوەی سەرکەوتویی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم‌و
دابینکردنی بودجەی دەوڵەت".
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەکێڵگە
نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکرد، عەلی نزار بەڕێوەبەری كۆمپانیاى بەبازاڕکردنی نەوتی
دەوڵەتی عێراق (سۆمۆ) جه‌ختیكرده‌وه، هەناردەکردنی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم
دەستیپێكردوه‌ته‌وه‌و داهاتەکەشی دەچێتە سه‌ر بودجەی فیدراڵی.
وەزارەتی نەوتی عێراق له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه زانیاریی نوێ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "تائێستا
زیاتر لەیەک ملیۆن بەرمیل نەوت لەهەرێم وەرگیراوە".
ئەمڕۆ شەممە، حه‌ییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند،
تائێستا زیاتر لەملیۆنێك بەرمیل نه‌وت لەهەرێمی کوردستانەوە وەرگیراوەو یەکەم
گوێزه‌ره‌وه‌ى هەڵگری نەوتی هەرێمیش لەبەندەری جەیهان ده‌ستیپێكردوه.
حه‌ییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند:"چەند
ڕۆژێک لەمەوبەر، پەمپکردنی نەوت لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان لەڕێگەی
بۆری عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە ئەوەش دوای وەستانی زیاتر لەدو ساڵ لەسەر ئەو
بۆرییە".
وتیشی "بۆ یەکەمجارە
حکومەتی فیدراڵی نەوتی بەرهەمهێنراو لەهەرێم وەردەگرێت‌و بەرپرسیارە
لەهەناردەکردنی بۆ دەرەوەی عێراق ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگە ".
ئه‌وه‌شى وتوه، "ئەو بڕەى تائێستا گەیشتوەتە زیاتر لەیەک ملیۆن
بەرمیله، یەکەم گوێزه‌ره‌وه‌ى تایبه‌ت به‌نه‌وتى هه‌رێمیش لەبەندەری جەیهان
وەستاوە بەتوانای 650 هەزار بەرمیل بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وته‌كه بباته بازاڕه‌كانى
جیهان".
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاماژەی بەوەشکرد،
"ئه‌و گوێزه‌ره‌وه‌یه‌ى تایبه‌ته به‌نه‌وتى هه‌رێم دەنێردرێتە ئه‌و شوێنه‌ى
پێشوه‌خته گرێبەستى له‌گه‌ڵ كراوه، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە لەلایەن حکومەتی
فیدراڵی‌و هەرێمەوە بۆ دەستپێکردنەوەی سەرکەوتویی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم‌و
دابینکردنی بودجەی دەوڵەت".
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەکێڵگە
نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکرد، عەلی نزار بەڕێوەبەری كۆمپانیاى بەبازاڕکردنی نەوتی
دەوڵەتی عێراق (سۆمۆ) جه‌ختیكرده‌وه، هەناردەکردنی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم
دەستیپێكردوه‌ته‌وه‌و داهاتەکەشی دەچێتە سه‌ر بودجەی فیدراڵی.
130 جار خوێندراوەتەوە