دوای
وەستانی بۆ چەند کاتژمێرێک هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە.
هەواڵ؛ KNNC
ئەمڕۆ
هەینی 3ی 10ی 2025، دوای وەستانی بۆ چەند کاتژمێرێک هەناردەی نەوتی هەرێمی
کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێکردەوە.
دوای
ئەوەی، ئاژانسی هەواڵی
رۆیتەرز لەزاری دو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە،کە هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی
پڕبونی کۆگاکانی نەوت لە بەندەری جەیهان راگیرا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لە وەستانی جارێکی دیکە هەناردە کردنەوەی نەوت دەستیپێکردەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ، لە ئاداری ساڵى 2023وە
هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیرا، بەڵام
دوای زیاتر لە دو ساڵ راگرتنی ، ڕێکەوتنی سێ قۆڵی ئەنجامدرا و لە 27 ی مانگی
ڕابردو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێکردەوە .
220 جار خوێندراوەتەوە