رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردەوە ؛ ئێران دەیەوێت لەرێگەی ئەو هەزاران ئەفغانییە پەنابەرەی بەنایاسایی چونەتە نێو خاكی وڵاتەكەیەوە فشاربخاتە سەر خۆرئاوا ئەویش بەئاودیوكردنیان بۆ عیراق و توركیا ، هەروەك چۆن پێشتر ئەنقەرە هەڕەشەی رەوانەكردنی پەنابەرانی سوری لەئەوروپا دەكرد.
هەواڵ ؛ KNNC
بەپێی رۆژنامەكە تاران لەدوای سەپاندنەوەی سزاكان و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی بەچەند ئاراستەیەكدا هەنگاوی ناوە كە ئەوەش ستراتیژی هێرشبەری فرەلایەنەی ئێرانە لەوانە فراوانکردنی بەرنامەی مووشەکی و بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانی و ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ پشکنەرانی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆم ، ئەمە جگە لە دژایەتی نوێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا .
لە ڕاپۆرتەکەی گاردیاندا هاتوە ئێران ناچار بووە نزیکەی شەش ملیۆن پەنابەری ئەفغانی لەخۆبگرێت. بەڵام ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا یەک ملیۆن پەنابەر گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەفغانستان، کە بەهۆی هەژاری یان لە دەسەڵاتی تاڵیبان هەڵاتوونو لەو ژمارەیەك لەماوەی ئەمساڵدا نزیكەی چوار ملیۆنیان بۆ وڵاتەكەیان دیپۆرتدەكرێنەوە.
1336 جار خوێندراوەتەوە