فوئاد
حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانه‌ی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی گفتوگۆی دەوحە كه لە
قەتەر به‌رێوه‌چوو چاوی به تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا كه‌وت .
هەواڵ:KNNC
له‌و دیداره‌دا فوئاد حسێن سەر سوڕمانی به‌غدادی به‌رامبه‌ر به لێدوانەکانی ئەم دواییەی له‌باره‌ی بارۆخی ناوخۆی عێراق پێڕاگه‌یاندو له‌به‌رامبه‌ریشدا باراک ڕوونی کردەوە ، ئه‌وه‌ی له‌لێدوانه‌كانیدا له‌باره‌ی عێراقه‌وه وتویه‌تی پەیوەندی بە ئەزموونی ئەمریکییەوە لەم وڵاته‌دا هه‌یه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حسێن رایگه‌یاندوه، كه هەڵوێستی ئەمەریکا لە بارەی گروپە چەکدارەکانی عێراق ئاشكرا‌و ڕوونە، بەڵام ئەم بابه‌ته پرسێکی ناوخۆییە و په‌یوه‌ندی بە دەستووری عێراقه‌وه هه‌یه.
به‌وته‌ی وه‌زیره‌كه‌ی عیراق ئەو گفتوگۆیانەی لە نێوخۆدا ئەنجامدەدرێن، تەواو جیاوازن لەو فشارانه‌ی لە دەرەوە
دەکرێن و بە ئەمەریکییەکانیشیان ڕاگەیاندووە، سیستەمی سیاسی لە عێراق لەسەر بنەمای
بەرژەوەندیی نیشتمانی دەبێت و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ست
ده‌وڵه‌تدا بێت.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ، فوئاد
حسێن رایگه‌یاند؛ كه عیراق پارێزگاری له
هاوسەنگی نێوان بەغدا و واشنتۆن و تاران ده‌كاته‌وه ، وتیشی هه‌رچه‌نده عێراق پەیوەندی
ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە به‌ڵام ئێرانیش هاوسێیه‌و بەغدا
هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوولا بە سەقامگیر و بنیاتنەر بهێڵێتەوە.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوای زنجیره‌یه‌ك
لێدوانی تۆم باراك- نێردەی
تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا هات كه‌تیایدا دۆخی عیراقی به‌پڕ له‌پشێوی
ناوبردبوو.
باراك لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی The Nationalی ئیماراتی ده‌ڵێت : ستراتیژی ده‌یانه ساڵه‌ی
ئه‌مریكا بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردی له‌عێراق و سوریا و جیاکردنەوەی ناوچە
دەوڵەمەندەکان بە نەوت لە حکومەتە ناوەندییەکان، دۆخەکەی هاوشێوه‌ی دۆخی ناوچه‌ی به‌ڵكان بردووە کە زیاتر لە دابەشبوونی یوگۆسلاڤیا دەچێت نەک دروستکردنی
سەقامگیری.
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئێستای عێراقیش نێرده‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت
دۆخه‌كه ته‌واو شڵۆق و پشێوه‌و خودی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانیش له‌به‌رامبه‌ر
هه‌ژمونی گروپه چه‌كداره‌كان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه.
108 جار خوێندراوەتەوە