حەمماس ئامادەیی
بۆ چەکدانان دەردەبڕێت و کۆتاییهێنانی داگیرکارییەکانی ئیسرائیلیش دەکاتە مەرج.
هەواڵ:KNNC
خەلیل حەییە، بەرپرسی
باڵای بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، ڕایگەیاند: پرسی چەکدادان بە ئامادەیی
نێوەندگیرەکان لە قۆناغی سەرەتای گفتوگۆکاندایە، بزووتنەوەکەشیان ئامادەی
ڕادەستکردنی چەکە و ئامادەن چەکەکانیان ڕادەستی ئەو دەوڵەتە بکەت کە لە داهاتوودا بەڕێوەبردنی
کەرتی غەززە دەگرێتە دەست.
ئەو سەرکردەیەی
حەمماس مەرجی خۆیانی بۆ چەکدادان ئاشکراکردو وتی، ئەوان کاتێک هەنگاوی چەکدادان
دەگرنەبەر کە ئیسرائیل واز لە داگیرکاریی لە کەرتی غەززە و فەڵەستین بهێنێت، چونکە
چەکهڵەگرتنیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارییە و کۆتاییهاتنیشی بە هەمان پرسەوە
گرێدراوە.
سەبارەت بە چاودێریکردنی
دۆخەکە، خەلیل حەیە وتی، پاراستنی سنورەکان و ئاگربەست لەلایەن هێزی ئاشتییپارێزە
پەسەنددەکەن، هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک هێزێکی ئاشتیپارێز ئەرکەکانی چاودێریکردنی
سنوورەکان و سەرپەرشتیکردنی ئاگربەست لە غەززە بگرنە ئەستۆ، هەموو ئەوانەش کاتێک
ڕوودەدەن کە دەوڵەتی فەڵەستینی خاوەنسەروەریی دابمەزرێت...
1110 جار خوێندراوەتەوە