په‌رله‌مانتارێكی عێراقی داوای بچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات

KNN : Kurdish News Network
04:42 - 04/12/2025
عێراق
+
-

حه‌یده‌ر سه‌لامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ( منم عێراق) له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ته‌نیا رێگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق مافی خۆی له‌ئاوی توركیا بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌  بچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ وڵاته‌.

 

هەواڵ:KNNC

سه‌لامی داواشی له‌په‌رله‌مانی داهاتوو كرد به‌په‌له‌و به‌یه‌كجاره‌كی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئاو بكه‌ن و وتیشی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی ئاوی عیراق له‌لایه‌ن توركیاوه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆراكی و زیادكردنی نه‌هامه‌تی هاوڵاتیان .

 

به‌وته‌ی سه‌لامی ئه‌ركی حكومه‌تی داهاتوی عیراقه‌ كارتی فشاری ئابوری و دیپلۆماسی به‌كاربهێنێت بۆ زامنكردنی مافی عیراق له‌ئاو.

 

لایخۆشیه‌وه‌ ئەمیر مەعموری پەرلەمانتاری عێراق هۆشداریدا لەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی وڵات  ڕووبەڕووی مەترسی له‌ناوچون  دەبنەوە بەهۆی قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری قەیرانی ئاوەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە حکومەتی داهاتوو بەپەلە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە گرنگە بکات.

133 جار خوێندراوەتەوە