گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی
کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند کە فەرمانی داوە بە دەرکردنی سەرجەم کارمەندە دیپلۆماسییەکانی ئیسرائیلی
لە وڵاتەکەی، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێزەکانی ئیسرائیل کە ڕێگریان کرد
لەوەی کەشتیگەلی کاروانی خۆڕاگری بگەنە غەززە بۆ شکاندنی گەمارۆکانی کەرتەکە، وتوشیەتی؛ ئەوەی ئیسرائیل کردی تاوانی نێودەوڵەتییە.
هەواڵ:KNNC
دوای ئەوەی شەوی
ڕابردو، ئیسرائیل ڕێگری کرد لە کەشتیگەلی خۆڕاگری، کە خۆراک و پێداویستیان هەڵگربو بۆ غەززە و ویستیان
گەمارۆی سەر کەرتەکە بشکێنن، کۆڵۆمبیا هلەسەر ئەو کارەی ئیسرائیل هاتە دەنگ.
سەرۆکی وڵاتەکەتە
ڕێوشوێنەکانی بەرامبەر بە ئیسرائیل توندتر دەکات و بڕیاریدا تەواوی کارمەندە
دیبلۆماسییەکانی ئیسرائیل لە وڵاتەکەی دەربکات.
سەرچاوەیەکی کۆڵۆمبی بە
ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە، پێش ئەم بڕیارە، تەنیا چوار دیپلۆماتکاری ئیسرائیلی
لە کۆڵۆمبیا ماونەتەوە، دوای ئەوەی سەرۆک پترۆ لە ساڵی ڕابردودا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی
لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند.
پێترۆ کە لە ساڵی 2022ەوە
دەسەڵاتی بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2024دا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ
ئیسرائیل پچڕاندوە، وەک ناڕەزایەتییەک دژی شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێستریش لە راگەیەندراوێكدا، سەرۆکی کۆڵۆمبیا بڕیاری خۆی بۆ "دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی
بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئیسرائیل" ڕاگەیاند بو.
147 جار خوێندراوەتەوە