توركیاو قەتەرو میسر هەوڵدەدان حەماس بەپلانەكەی ترەمپ ڕازیبكەن

KNN : Kurdish News Network
08:45 - 02/10/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی قەتەر ئاشكرایكرد،كە بەهەماهەنگی لەگەڵ قەتەرو توركیا پێكەوە هەوڵی رازیكردنی بزوتنەوەی حەماس دەدەن بۆ ئەوەی بەپلانەكەی ترەمپ سەبارەت بەغەززە رازی بێت.

 

هەواڵ: KNN

بەدر عەبدولعاتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كە زۆر بەوریاییەوە لەگەڵ حەماس لەگفتوگۆداین بۆ ئەوەی وەڵامیان بزانین و جەختیشكردەوە كە میسر ڕێگە بەراگواستنی دانیشتوانی غەززە نادات .

 

وەزیرەكەی میسر ئەوەشی نەشاردەوە كە رەتكردنەوەی پلانەكەی ترەمپ لەلایەن حەماسەوە كارەساتبارو دژوار دەبێت .

 

 

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی میسر لەكاتێكدایە دوێنێ نوسینگەی گشتی ئیخوان موسلمین لەمیسر پلانەكەی ترەمپی رەتكردەوەو رایگەیاند پلانەكە پلانی خۆبەدەستەوەدان و جاڕدانی سەركەوتنی داگیركەرو دامەزراندنی پێگەیەكی نوێیە لەغەززە كە دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە بەتایبەتی میسرو ئوردن.

206 جار خوێندراوەتەوە