ئێران ئامادەکاری بۆ هەر
هێرشێکی داهاتوی ئیسرائیل بۆسەر خاکەکەی دەکات ئەمەش لە دوای ئەوەی کە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسی بڕیارنامەی بە ئامانجی ڕێگریکردن
لە چالاککردنی میکانیزمی "سناپباک" بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر تاراندا
ڕەتکردەوە
هەواڵ؛ KNNC
سه ڕچاوه یه کی ئێرانی که وه ک ڕاوێژکاری حکومه تی مه سعوود پزیشکیان سه ڕۆک
کۆماری ئێران کارده کات ، لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند، بڕیارنامەی ئەنجوومەنی
ئاسایش سەبارەت بە "سناپباک" و سەپاندنەوەی گەمارۆکان بەسەر ئێراندا ڕێگە
خۆش دەکات بۆ توندکردنەوەی پەت بەسەر ئێران و پاڵنانی بۆ "چارەسەری سفر"
لە پرۆسەی دانوستان لەگەڵ ڕۆژئاوادا.
جەختی لەوەشکردەوە، ئێران
خۆی بۆ هەر هێرشێکی داهاوتی ئیسرائیل ئامادە دەکات ، ئیسرائیل و
ئەمریکا خواستی بۆ دەستپێکردنی هێرشی سەربازی نوێ لە داهاتودا بۆسەر ئێران هەیە .
هاوکات، ئێران پێشبینی دەکات هێرشی داهاتوی ئیسرائیل جیاواز بێت و پلانی پۆتانسێلی
ئیسرائیل تەنیا بە ئامانجگرتنی ئێران سنووردار نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا هێرشی
ئاراستەکراو لە دژی حوسییەکان لە یەمەن و دژی هەموو کوتلە چەکدارەکانی شیعە لە عێراق،
لەگەڵ هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی تیرۆرکردن بە ئامانجگرتنی سەرکردە سەربازییەکان لە سێ
بەرەی (ئێرانی، عێراقی و یەمەن) وەک ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی توانای وەڵامدانەوە و
گەیشتن بە سیاسی و سەرکەوتنی سەربازی.
لە هەمان کاتدا،کوتلە چەکدارەکانی شیعە لە عێراق چونە نێو شەڕی چاوەڕوانییەکانی هێرشێکی نزیکەی ئیسرائیل-ئەمریکی
کە ئێران و کوتلە عێراقییەکانی کردە ئامانج و سوێندیان خوارد بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی
نوێ بدەنەوە، جا چ دژی ئەوان بێت یان خاکی ئێران.
86 جار خوێندراوەتەوە