دانا ئەحمەد مەجید پێشوازی لە كەسوكاری شەهیدانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی دەكات

KNN : Kurdish News Network
03:30 - 02/10/2025
کوردستان
+
-

دانا ئەحمەد مەجید پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ كەسوكاری شەهیدان دوپات دەكات دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەو بنەمایانە بەردەوام دەبێت كە داواكاری كەسوكاری شەهیدان و خەڵكی كوردستانە. 

 

هەواڵ: KNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ی10ی2025) بەشێك لە كەسوكاری شەهیدانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی و جوانڕۆ محەمەد و رێبوار خەلیل پێشوازیان لێكرا.

 

لە دیدارێكدا كەسوكاری شەهیدانی خۆپیشاندانەكان ستایشی هەڵوێستەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و پاڵپشتیە بەردەوامەكانی بزوتنەوەكەیان كرد لە پشتیوانیكردنیان و داكۆكی لە داخوازیەكانیان.

 

لای خۆیەوە دانا ئەحمەد مەجید پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ كەسوكاری شەهیدان دوپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد كە كەسوكاری شەهیدان خاوەنی راستەقینەی بزوتنەوەی گۆڕانن و بزوتنەوەكەش لەسەر ئەو بنەمایانە بەردەوام دەبێت كە داواكاری كەسوكاری شەهیدان و خەڵكی كوردستانە.

61 جار خوێندراوەتەوە