پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە..

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 02/10/2025
کوردستان
+
-


کەشناسی پێشبینی 48 کاتژمێری داهاتوی بۆ کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە،  و بە گوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە، گەرمیان بە 35 پلە  گەرمترین دەبێت و نزمترینیش  حاجی ئۆمەرانە  بە 21 پلەی سیلیزی.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، بە گویرەی پێشبینییەکان و بەرارود بە دوێنێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە  و کەشی ئاسمانیش ساماڵ دەبێت.

سەبارەی بە سەبەینێ هەینیش بە هەمانشێوەی کەش ساماڵ بێت و پلەکانی گەرام بەرارود بە ئەمڕۆ زیاتر نزم ببنەوە.


بۆ ئەمڕۆش بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە ناوچيکانی هەرێم بەم شێوەیەیە؛
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ :31 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی

150 جار خوێندراوەتەوە