هەردو حكومەتی ئەمریكاو بەریتانیا زنجیرەیەك سزایان بەسەر كەسایەتی و قەوارەدا سەپاند كەپەیوەندیان بەبەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە هەیە.
هەواڵ: KNN
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردوەتەوە
؛ سزاو رێكارەكانی چاودێریكردن لەدژی ئێران 44 كەسایەتی و قەوارەی پەیوەندیدار بە بەرنامە
ئەتۆمی و موشەكی و سەربازییەكانی ئێرانی گرتوەتەوە .
دەشڵێت وەك ترەمپ رونیكردوەتەوە سەرجەم ئاراستەكان بەڕوی ئێراندا دادەخرێن بۆ ئەوەی دەستی نەگات بەچەكی ئەتۆمی.
هەرلەوچوارچێوەیەدا حكومەتی بەریتانیاش سزای بەسەر 121 كەسایەتی و قەوارەی ئێرانیدا سەپاند كە پەیوەندیان
بەبەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە هەیە.
645 جار خوێندراوەتەوە