ئەردۆغان: رێگە نادەین قەوارەیەكی تیرۆریستی لەنزیك سنورەكانمان بێتە ئاراوە

KNN : Kurdish News Network
03:31 - 01/10/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی توركیا بەزمانێكی زبر باس لە رۆژئاوای كوردستان دەكات و بەمایەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەكەی دەزانێت.

 

هەواڵ:KNNC

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بەبۆنەی دەستپێكردنەوەی كارەكانی پەرلەمانی وڵاتەكەی وتارێكی پێشكەشكردو تیایدا رایگەیاند: ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی یەکگرتن لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی کورد و حکومەتی سوریا شکستی هێنا، ئەنقەرە ڕێگە نادات سوریا پارچە پارچە بێت یان یەکپارچەیی خاکەکەی بكەوێتە ژێر مەترسییەوە.

 

 

راشیگەیاند: ئەنقەرە هەموو کەناڵە دیپلۆماسییەکانمان بەکارهێناوە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەوارەیەکی تیرۆریستی لەنزیك سنوورەکانمانەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکان بێ وەڵام بمێننەوە، ئەوا سیاسەت و هەڵوێستی تورکیا ڕوونە، تورکیا ڕێگە نادات ئەو ئەزموونە لە سوریا دووبارە ببێتەوە.

387 جار خوێندراوەتەوە