وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداریدایە دانیشتوانی غەززە بۆ ئەوەی شارەكە
بەجێبهێڵن و وتیشی هەركەسێك بمێنێتەوە وەك تیرۆریست مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
هەواڵ: KNN
یسرائیل كاتز رایگەیاند،، سوپای ئیسرائیل لەگەمارۆدانی تەواوەتی غەززە
نزیك بوەتەوەو لەئێستاشدا كۆنترۆڵی بەشی خۆرئاوای راڕەوی نتسایمی لەباشوری غەززە كردوەو بەوەش كەرتی غەززە بۆ باكورو باشوری دابەش بوە.
بەوتەی كاتز تادێت گەمارۆدانی غەززە توندتر دەبێتەوەو دانیشتوانەكەشی
ناچار دەكرێن بەرەو باشور و خاڵی پشكنینی سوپای ئیسرائیل رەوبكەن.
جەختیشكردەوە كە ئەمە دوا دەرفەتە بۆ دانیشتوانی غەززەو بەجێهێشتنی
تیرۆریستان و ئەوانەش كە لەشارەكەدا دەمێننەوە وەك تیرۆریست تەماشا دەكرێن و
مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.
186 جار خوێندراوەتەوە