نوسینگەی گشتیی ئیخوانەكان لەمیسر پلانەكەی ترەمپی لەبارەی غەززە ڕەتكردەوە

KNN : Kurdish News Network
06:59 - 01/10/2025
کوردستان
+
-

نوسینگەی گشتیی رێكخراوی ئیخوان موسلمین لەقاهیرە لەراگەیەنراوێكیدا دەڵێت پلانەكەی ترەمپ لەبارەی غەززە خیانەتكردنێكی ئاشكرایە لەدەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی .

هەواڵ: KNN

وەك لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە پلانەكە پلانی خۆبەدەستەوەدان و جاڕدانی سەركەوتنی داگیركەرو دامەزراندنی پێگەیەكی نوێیە لەغەززە كە دەبێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە بەتایبەتی میسرو ئوردن.

 

ئەم راگەیەنراوەی نوسینگەی گشتیی ئیخوان لەكاتێكدایە كە میدیاكان باس لەوەدەكەن بزوتنەوەی حەماس لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری بەسەر پلانەكەی ترەمپدا بهینرێت لەوانە پرسی چەك داماڵین و دروخستنەوەی كادرەكانی حەماس و گروپەكانی تر لەغەززە.

489 جار خوێندراوەتەوە