ئێران: ئەمریكا پێشنیازێكی ئێمەی لەبارەی دانوستانی راستەوخۆ رەتكردەوە

KNN : Kurdish News Network
03:38 - 01/10/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت" تاران پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا کرد، بەڵام لایەنی بەرامبەر وەڵامی ئەرێنی نەدایەوە".

 

هەواڵ: KNN

 

فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی کۆماتی ئیسلامی ئێران رایگەیاند"  لە سەروبەندی کاراکردنی بڕگەی دەستپێکەری ڕێککەوتننامەی JCPOA و گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، حکومەتی ئێران ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ نوێنەرانی سێ زلهێزی ئەوروپایی ئەمریکا و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند".

وتەبێژی حکوومەتی ئێران بە گێڕانەوە لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران  وتی کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشنیارێک بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا و لە نیویۆرک لەلایەن ئێرانەوە وروژێنراوە بۆ هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی جێبەجێکردنی میکانیزمی دەستپێکەر، بەڵام "لە هیچ حاڵەتێکدا لەلایەن ئەوانەوە قبوڵ نەکراوە ".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێران پێشنیاری دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ کردوە، بەڵام ئەویش "رازی نەبوە".

وتەبێژەکەی ئێران باسی لەوەش کرد کە داواکاریی ئێران ئەوە بوو کە لە بەرامبەر دیاریکردنی چارەنوسی یەدەگی سەدا 60ی یۆرانیۆم، میکانیزمی دەستپێکەر وەک لایەنە ئەوروپییەکان دەیانەوێت جێبەجێ نەکرێت.

457 جار خوێندراوەتەوە