ترەمپ : هەرهێرشێك بۆ سەر قەتەر هێرشی راستەوخۆیە بۆسەر ئەمریكا

KNN : Kurdish News Network
03:11 - 01/10/2025
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆکرد کە گەرەنتی ئەمنی فراوانتر بە قەتەر دەبەخشێت، کە ئەوەش  لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتێکی عەرەبی بەدەگمەن وەسف دەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

باراک ڕەڤید، پەیامنێری ماڵپەڕی ئەکسیۆس دەڵێت، ئەو هەنگاوەی ترەمپ دوای هێرشێکەی ئیسرائیل بۆ سەردەوحەی پایتەختی قەتەر هات ، كە ئەوەش وایکرد ئیدارەی ئەمریکا ئەم بەڵێنە ئەمنییە پێشکەش بکات لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی لە ناوچەکە.دا

 

بەپێی دەقی فەرمانی جێبەجێکردن، ئەمریکا "هەر هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خاک، سەروەری، یان ژێرخانی گرینگی دەوڵەتی قەتەر بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی ئەمریکا دەزانێت".

 

فەرمانی جێبەجێکردنەکە ئاماژەیە بۆ پابەندبوونی ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە قەتەر کە لە ڕووی مەبدەئیەوە هاوشێوەی مادەی پێنجەمی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)یە، کە هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێکی ئەندام بە هێرشکردنە سەر هەموو ئەندامەکانی ناتۆ دەزانێت.

 

لە دەقەکەدا ئەوەش هاتووە: لە ئەگەری هێرشێکی لەو شێوەیەدا، ئەمریکا هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی و گونجاو دەگرێتەبەر- لەوانەش ڕێوشوێنی دیپلۆماسی، ئابووری و ئەگەر پێویست بکات، ڕێکاری سەربازی- بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و دەوڵەتی قەتەر و گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری.

246 جار خوێندراوەتەوە