حەماس: پێدەچێت پێشنیاری ترەمپ رەتبکەینەوە

KNN : Kurdish News Network
05:52 - 01/10/2025
کوردستان
+
-

بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەماس ئاماژە بەوەدەکات کە پێشنیاری ترەمپ خزمەت بە گەلی فەلەستین ناکات و پیدەچێت رەتی بکەنەوە.

هەواڵ:KNN

بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە ماڵپەڕی بی بی سی  ڕاگەیاندوە" کە پێدەچێت پلانی ئاشتی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترەمپ بۆ غەززە ڕەت بکەینەوە".

ئەو بەرپرسە ئاشکراشی دەکات کە پلانی ئەمریکا، خزمەت بە ئیسرائیل دەکات و بەرژەوەندی گەلی فەلەستین پشتگوێ دەخات.

ناوبراو زیادی کرد: حەماس داماڵینی چەک و تەسلیم کردنی چەکەکانی قبوڵ ناکات کە مەرجی سەرەکی پلانەکەن، و  "حەماس دژی جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتییە لە غەززە، چونکە وەک فۆرمێکی نوێی داگیرکاری دەیبینێت".

882 جار خوێندراوەتەوە