كۆمپانیای سۆمۆ: بەغدا قەرزی ئەو كۆمپانیا نەوتیانە ناداتەوە كە لەهەرێم كاردەكەن

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 01/10/2025
ئابوری
+
-

عەلی نزار شەتری – بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) رایگەیاند: بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراقی بەغدا پابەند نییە بەدانەوەی قەرزی ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی كە لەهەرێم كاردەكەن.

 

هەواڵ: KNN

 جەختیشیكردەوە ، کە بڕی هەناردەکراو لە چوارچێوەی پشکی ئۆپێک لە عێراقدا حیسابی بۆ دەکرێت و وتیشی: عێراق بەتەواوی پابەندە بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئۆپێک و وڵاتانی هاوپەیمانی سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنان ئەنجامیداوە.
 ئاماژەی بەوەشکرد "لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە هەموو بەرهەمی هەرێم لە هەموو کێڵگە بەرهەمهێنەرەکانەوە دەخرێتە ناو هەناردەکردن و بەکارهێنانی ناوخۆییەوە".

 

ڕوونیشیکردەوە، "بەکارهێنانی ناوخۆیی نزیکەی 50 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا قەبارەی هەناردەکردنی ئێستا نزیکەی 190 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، ئەمەش ئەگەری زیادبوونی هەیە لەگەڵ بەردەوامبوونی پرۆسەی هەناردەکردن، چونکە وەبەرهێنان لەلایەن کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانەوە دەست بە زیادبوون دەکات، بەمەش قەبارەی هەناردەکردن زیاددەکات".

 

لەدرێژەی قسەكانیدا شەتری راشیگەیاند: ڕێککەوتنی نەوت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە بیانییانەی لە هەرێم کاردەکەن ئاسان نەبوو، بەڵام لەسەر بنەمایەکی پتەوی پیشەیی و تەکنیکی  ڕیككەوتنەكە بەدیهات.
دەشڵێت "ئەو کۆمپانیایانەى کە لە هەرێم کاردەکەن جیهانین و پشت بە سیستمی وردی بەرهەمهێنان و حیسابکردنی تێچوون و داهات دەبەستن".

 

بەڕیوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ  جەختی لەوە کردەوە کە "رێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان بەغدا و هەولێر و کۆمپانیا بیانییەکان هەرگیز باسی دانەوەی ئەو قەرزانەی لەخۆنەگرتوە كە پێویستە حكومەتی هەرێم بیداتەوە بەكۆمپانیا نەوتییەكان.

287 جار خوێندراوەتەوە