كۆمپانیای (سۆمۆ) : ڕێككەوتنمان لەگەڵ هەرێم درێژخایان دەبێت

KNN : Kurdish News Network
04:49 - 30/09/2025
ئابوری
+
-

بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) ئاشكرایكرد؛رێككەوتنمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ چەند مانگێك نابێت بەڵكو بناغەیەكە بۆ رێككەوتنێكی درێژخایان.

 

هەواڵ: KNN

 

عەلی نزار شەتری لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی نەبوونی نەوتی ڕووسیا، نەوتی هەرێمی كوردستان بە نرخێکی باش و دادپەروەرانە لە بازاڕەکانی ئەوروپا دەفرۆشرێت و  هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ئەنجام دەدرێت، بەمەش بازاڕی ئەوروپا جگە لە بازاڕەکانی ئەمریکا دەبێتە شوێنی سەرەکی ساغكردنەوەی نەوتەكە، كە ماوەیەكە ئامادەكاری بۆدەكرێت.

 

 

بەوتەی شەتری دەتوانرێت لە داهاتوودا پەیوەندی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمدا کاردەکەن پەرەی پێبدرێت و لە ئێستاشدا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کاردەکەن، کە بەرپرسیارە لە پێدانی تێچووی بەرهەمهێنان بەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمدا کاردەکەن .

 

 

بەرێوەبەری گشتی سۆمۆ دوپاتیكردەوە كە رێككەوتنەكەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كاتی و بۆ چەند مانگێك نابێت بەڵكو ئەوەی كراوە بناغەیەكە بۆ رێككەوتنێكی درێژخایان.

365 جار خوێندراوەتەوە