خشتەی موچەی مانگی حەوت راگەیەندرا

KNN : Kurdish News Network
10:55 - 01/10/2025
ئابوری
+
-

وەزارەتی دارایی هەرێم  خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتی بڵاویکردوەتەوە، و بە گوێرەی خشتەکە  رۆژی پێنجشەممە دەستبەدابەشکردنی دەکرێت و رۆژی یەکشەممە کۆتایی دێت.


ئابوری: KNNC

ئەمڕۆ چوارشەممە وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا، خشتەی موچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە راگەیەندرا و سبەینێش بە دابەشکردنی  موچەی خانەنشینانی شارستانی   و خاوەن پێداویستی تایبەت دەستپێدەکات و بە دەستەی مافی مرۆڤ کۆتایی دێت.

بە گوێرەی خشتەکە رۆژی هەینی موچە دابەشناکرێت و رۆژی شەممەش بە دابەشکردنی موچەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەستپێدەکات و بە شارەوانی و گەشتوگوزار کۆتایی دێت.

 رۆژی یەک شەممە کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دێت بۆ مانگی حەوت و بە دابەشکردنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەستپێدەکات و  هێزی زیرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتنیش کۆتا شوێن دەبێت کە موچە وەردەگرن.

160 جار خوێندراوەتەوە