سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 01/10/2025
کوردستان
+
-

لە گەرمیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکران.

هەواڵ: KNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە "  بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، لەچالاکییەکدا لەگوندی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتوو لەگەرمیان ( سێ )بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد".

دەشڵێت" لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٥/١٠/١ لەگوندی ساڵح ئاغای ناحیەی قۆرەتوو لەگەرمیان، توانیان سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی (٩)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش و (٤٥)دەمانچەی بێمۆڵەت و (٩٢)دەنک حەبی(میثادۆن)کە بازرگانان ئامانجیان ساغکردنەوەی بوو لەهەرێمی کوردستان."

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

275 جار خوێندراوەتەوە