هێزەکانی سوریای
دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق
بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی بەنداوی تشرین ودەڵێت" حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارە
لەم پێشێلکاریانە و ئەو دەرئەنجامە ترسناکانەی کە لەوانەیە بەدوای خۆیاندا بهێنن".
هەواڵ: KNN
دەوی راگەیەنراوەکە:
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە
تاقمە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی سیستماتیکی بەنداوی
تشرین و دەوروبەری بە چەکی قورس، لەوانەش تانک و تۆپی مەیدانی. ئەو تۆپبارانە ڕاستەوخۆ
بەر بەنداوەکە کەوتووە، هەروەها شوێنی نیشتەجێبوونی کرێکاران و گوندەکانی دەوروبەری،
مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی دروستکردووە و دامەزراوە گرنگەکان بەرەوڕووی
مەترسی کارەساتبار کەوتووە.
ئەم هێرشانە لە
کاتێکدایە کە دۆخەکە داوای هێوربوونەوە و دەستەبەرکردنی بەردەوامی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان
دەکات، نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامەکانی
ئاگربەست دەکەن. بەردەوام بوونیان تەنیا دەبێتە هۆی گرژیی زیاتر و هەڕەشە لە سەقامگیری
ناوچەکە دەکات.
ئێمە حکومەتی دیمەشق
بە تەواوی بەرپرسیار دەکەین لەم پێشێلکاریانە و ئەو دەرئەنجامە ترسناکانەی کە لەوانەیە
بەدوای خۆیاندا بهێنن. ئێمە مافی بەرگری ڕەوای خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ بەرگریکردن
لە گەل و هێزەکانمان لە بەرامبەر هەر هەڕەشە و هێرشێک.
ناوەندی ڕاگەیاندنی
هێزەکانی سوریای دیموکرات
١ی
تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
81 جار خوێندراوەتەوە