تیرۆریستێكی داعشی دەستگیر كرا كە بەنیازی تەقینەوە بووە

KNN : Kurdish News Network
10:15 - 30/09/2025
جیهان
+
-

  لەكویت تیرۆریستێكی داعشی دەستگیر كرا كە بەنیازی تەقینەوە بووە و لەبنەبڕەتیشدا  خەڵكی میسرە

 

هەواڵ: KNN

وەزارەتی ناوخۆی کوەیت ڕایگەیاند کە دەزگای ئاسایشی وڵاتەكەیان هاوڵاتیەكی میسری  سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش دەستگیر كردوە  کە بەنیازبوە  هێرش و تەقینەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدات و پەستگەكان لەو وڵاتە بکاتە ئامانج.

 

وەزارەتەكە لەراگەیەنراوێكیدا بڵاویكردوەتەوە پێشوەختە زانیاری هەواڵگری لەسەر تۆمەتبارەكە كۆكراوەتەوە كە بەنیازبووە ئاسایش و سەقامگیری كوەیت لەباربەرێت. 

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە  ئەو تیرۆریستە  چەندین ئامێر و کەرەستەی بەکارهێنراو لە دروستکردنی تەقەمەنیدا لە شوێنی نیشتەجێبوونیدا دۆزرایەوە، جگە لە ڕێنماییەکان سەبارەت بە چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارهێنانیان، ئەمەش سەلمێنەری جددیەتی ئەو پیلانەی کە بەنیازی جێبەجێكردنی بووە.

1750 جار خوێندراوەتەوە