توێژینەوەیەکی نوێ میکانیزمێکی سەرەکی بۆ بەهێزکردنی
ئێسک لە جەستەدا ئاشکرا دەکات، کە دەکرێت ببێتە ئامانج بۆ چارەسەرکردنی پووکانەوەو
فشۆڵی ئێسک.
هەواڵ: KNN
ماڵپەڕی "Science
Alert" بڵاویكردەوە؛ توێژینەوەکە بە سەرپەرشتی
توێژەرانی زانکۆی لایپزیگ لە ئەڵمانیا و زانکۆی شاندۆنگ لە چین، بەرێوەدەچێت و بەو
پێیەش ئەوە دیاریكراوە كە وەرگری خانەیی GPR133 کە بە ADGRD1 ناسراوە، وەک هۆکارێکی سەرەکی
بۆ چڕی ئێسک دەستنیشان کردووە، بەو پێیەی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە چالاککردنی ئێسکە
گەورەکاندا.
ئینس لیپشەر، زانای بایۆکیمیا لە زانکۆی لایپزیگ
دەڵێت: "بە بەکارهێنانی AP503 توانیمان بەهێزی ئێسک لە مشکەکانی تووشبوو بە پووکانەوەی ئێسکدا بە شێوەیەکی بەرچاو
زیاد بکەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "AP503 وەک سویچێکی بایۆلۆژی کاردەکات کە هاندەری ئێسکە
گەشەسەندووەکانە بۆ ئەوەی زیاتر کاربکەن، بۆیە پێشنیار دەکەین ئەم مادەیە بەکاربهێنرێت
لەگەڵ وەرزشکردن بۆ زیاتر بەهێزکردنی ئێسکەکان".
ئێسک نیشان دەدەن، هاوشێوەی پووکانەوەی ئێسک لە
مرۆڤدا".
پووکانەوەی ئێسک حاڵەتێکی مەترسیدارە و بە ملیۆنان
کەس لە جیهاندا تووشی دەبن، لە کاتێکدا چارەسەرە بەردەستەکان دەتوانن پێشکەوتنی حاڵەتەکە
خاو بکەنەوە، بەڵام تائێستا هیچ ڕێگەیەک بەردەست
نەبوە بۆچارەسەركردنی ئەو حاڵەتی نەخۆشییە
.
958 جار خوێندراوەتەوە