بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ستۆپ: ڕێکەوتنی سێ قۆڵیی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ستراتیجی نیە

KNN : Kurdish News Network
01:19 - 22/09/2025
کوردستان
+
-

وا بریارە ڕێکەوتنی سێ قۆڵی لە نێوان حکومەتی هەرێم وحکومەتی ناوەند و کۆمپانیان نەوتییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت  ئەنجامبدرێت،بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ستۆپ رایگەیاند،ئەم ڕێکەتنانە لە ماوەکانی ڕابردو کراوە بەڵام جێبەجێ نەکراوە.

 

هەواڵ؛KNNC

 

ئەمڕۆ دو شەممە، 22 ی ئەیلول ڕێکەوتنی سێ قۆڵی لەنێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند وکۆمپانیا نەوتییەکان واژۆ بکرێت ، فەرمان ڕەشاد بەڕێوەبەری رێکخراوی ستۆپ لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دەنگی گۆڕاندا رایگەیاند، لە ڕابردودا چەندین جار ڕێکەوتن کراوە بەڵام جێبەجێ نەکراوە هەر ئەمەش بوەتە هۆی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت کە زیاتر لە دو ساڵە ڕاگیراوە.

 

ئاماژەی بەوەشدا،ئەم رێکەوتنەی دەکرێت ستراتیجی نیە ئەگەری هەڵوەشانەوەی هەیە، ئەم ڕێکەوتنە ئەزمونی دەبێت تا ماوەی دومانگ بۆ خەمڵاندنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکاندا.

 

جەختی لەوەشکردۆتەوە، تورکیا داوا دەکات ڕێکەوتنی نوێ بکرێت ئەمەش یەکێکە لە بەربەستەکان دەبێت بەغدا چارەسەری بکات.  

 

دەشڵێت، هەرێم دەتوانێت 180 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بەرهەمبهێنێت وڕادەستی سۆمۆ بکات، گەر تا کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەی نەوت دەستپێبکات ئەوا لەماوەیەکی کەمدا دەتوانێت 300-350 هەزار بەرمیل ڕۆژانە  بەرهەمبهێنێت.

 

دەربارەی موچەش ناوبراو دەڵێت،گەر نەوتی هەرێم هەناردە بکرێتەوە ئەوا لەماوەی مانگی داهاتو دو موچە ڕەوانەی هەرێم بکرێت .

419 جار خوێندراوەتەوە