ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق دووپاتی
کردەوە کە مانگی تەمموزی ساڵی داهاتوو دوا وادە دەبێت بۆ كاركردن بە پارەی نەختینەیی
و كاش لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان .
هەواڵ:KNN
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حكومەتی
عیراقیدایە بۆ بەڕێوەبردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی، لە کاتێکدا بانکی ناوەندی هەوڵدەدات
هانی وەزارەت و دامەزراوەکان بدات بۆ كاركردن بە سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی .
پەنابردن بۆ پارەدانی ئەلەكترۆنیی دەبێتە هۆی زیادکردنی
شەفافیەت و کەمکردنەوەی گەندەڵی و ئاسانکاری و خێراکردنی خزمەتگوزارییەکان و یەکخستنی
مامەڵە داراییەکان لە سیستەمی بانکی فەرمیدا، بەمەش ئابووری نیشتمانی بەهێزتر دەبێت.
331 جار خوێندراوەتەوە