کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی
کۆریای باوور ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆن پشتڕاستکردوەتەوە و وتویەتی
هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەمریکادا گفتوگۆ نەکات بەو مەرجەی واز لەو
داواکارییانە بهێنن کە باس لە داماڵی چەکە ئەتۆمییەکانیان دەکات.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە، ئاژانسی
یۆنهاپی کۆریای باشوور بڵاویکردوەتەوە، سەرۆکی کۆریای باکور ئامادەی دەربڕیوە بۆ
دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا و لە میانی کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای گەلی کۆریای باکوردا،
وتویەتی هیچ هۆکاریک نییە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکادا نەکەین.
کیم ئاماژەی بەوەشکردوە؛ تائێستا یادگاری خۆشی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا هەیە
و وتویەتی "من بە شێوەیەکی شەخسیی هێشتا یادەوەرییەکی باشم لەبارەی ترەمپەوە
هەیە".
داواکاریی ئەمەریکا و کۆریای باشور بۆ وازهێنانی کۆریای باکور لە چەکی ، خاڵێکی سەرەکی ناکۆکی بووە لە نێوانیاندا،
بەهۆی ئەو برەنامە ئەتۆمیانەشەو نەتەوە یەکگرتووەکان سزای یەک لەدوای یەکی بەسەر
پیۆنگیانگدا سەپاندوە.
189 جار خوێندراوەتەوە