ئۆپراسیۆنی چڕی
ئیسرائیل لە حەوتەم ڕۆژیدایە بۆ داگیرکردنی غەززە و بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکانی کەرتەکەش،
لە چەند کاتژمێری ڕابردودا بەهۆی تۆپبارانی
چڕی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچە جیاوازەکان 68 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دووشەممە، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ئۆپراسیۆنە چڕەکانی
ئیسرائیل، تەندروستی غەززە ڕایگەیاندوە؛
لە چەند کاتژمێری رابردودا، ئیسرائیل هێرشەکانی چڕترکردوەتەوە و بەهۆیەوە 68 کەس
گیانیان لەدەستداوە.
دەزگای فریاگوزاری
و کارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە؛ یەک ملیۆن و 900
هەزار کەس بە زۆرەملێ ئاوارەبون لە کەرتی غەززە و دەشڵێت؛ ئەو وێرانکارییە لە
غەززە هەیە وێنەی نییە.
ئەمە لە
کاتێکدایە لە سەرەتای شەڕەکەوە ڕێکەوتی 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستی
پێکرد، زیاتر لە 65 هەزار و 400 کوژراو و 166 هەزار و 500 کەسی دیکەش بریندار
بون.
85 جار خوێندراوەتەوە