سەرۆکی سوریا هیوای
دەربڕی کە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بۆ تاوتوێی کردنی پەیوەندییەکانی سوریا وئەمریکا
کۆبێتەوە ودەڵێت" جیهان دەتوانێت بە هەڵگرتنی سزاکان هاوکاری سوریا بکات".
هەواڵ: KNN
لە چاوپێکەوتنێکیدا
لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ڕۆژی یەکشەممە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا ئاماژەی بەوەکرد
کە هیوادارە لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی داهاتوی پەیوەندییەکانی نێوان
سوریا و ئەمریکا، جەختیشیکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا هەنگاوی گرنگی بۆ سوریا ناوە.
جەختیشی کردەوە
کە پێویستە پەیوەندی باش و ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و سوریا بگەڕێنینەوە.
شەرع ئاماژەی بەوەشکرد،
لە ڕابردودا جیهان سوریای بێهیوا کردبو، بەڵام ئەمڕۆ هەموان دەتوانن بە هەڵگرتنی
سزاکان هاوکاری ئەو وڵاتە بکەن.
سەرۆکی سوریا
رایگەیاند" ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، چەکدارانی ئێرانی لە ناوچەکە
دەرکرد و پێویستە ئاوەرەکان بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێنەوە".
ڕۆژی یەکشەممە ئەحمەد
شەرع سەرۆکی سوریا بە مەبەستی بەشداری کردن لە 80ـەمین دانیشتنی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە
یەکگرتوەکان لە نیویۆرک سەفەری بۆ ئەمەریکا کردوە.
114 جار خوێندراوەتەوە