دوای سەردانەکەی
بۆ ئەمەریکا و کۆبونەوەی لەگەڵ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە واشنتۆن، ئەحمەد شەرع
ڕایگەیاند؛ ئێمە بڕیارمانداوە وڵاتەکەمان بنیات بنێین و خەڵک بتوانن بگەڕێنەوە سەر
ماڵ و حاڵی خۆیان
هەواڵ:KNNC
سەرۆکی کاتی
سوریا لەبارەی بنیادنانی وڵاتەکەی و پلانەکانیان بۆ سوریایەکی نوێ، لە میانی
کۆبونەوەی لەگەڵ هاوڵاتییانی وڵاتەکەی رایگەیاند؛ سوریا یەکەم شوێنە کە خەڵکانێک بە
پاشخانی ئایینی و ئایدیۆلۆژی جیاوازەوە بۆ ماوەیەکی زۆر پێکەوە ژیاون.
ئاماژەی
بەوەشکرد؛ وڵات بە خۆشەویستی و هێزی سوریەکان بنیات دەنێت نەک بە تاوەر و باڵەخانە
و ئەوان بڕیاریانداوە وڵاتەکەیان بنیات بنێن، بە جۆرێک خەڵک بتوانن بگەڕێنەوە سەر
ماڵ و حاڵی خۆیان.
ناوبراو لەبارەی
باسی لە دەسەڵاتی پێشوی سوریاشکردوە و وتویەتی؛ سوورییەکان بۆ ماوەی 60 ساڵ بەرگەی
ڕژێمی پێشویان گرت و شانسێکی گەورەیان پێدا، بەڵام لە کۆتاییدا دژی نادادپەروەرییەکەی
ڕاپەڕین.
ئەحمەد شەرع،
دوێنی گەشتە واشنتۆن و ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکێکی سوریایە لە دوای 58 ساڵ بۆ ئەو
ویلایەتە و بڕیاریشە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نەتەوەیەگرتوەکان وتاریک پێشکەشبکات و
ئایدیای حکومەتەکەی بۆ ئایندەی سوریا بخاتە ڕو.
126 جار خوێندراوەتەوە