توێژینەوەیەک: پاراسیتامۆڵ هۆکارێکی سەرەکییە بۆ توشبون بە جەڵتەی دڵ و مێشک

KNN : Kurdish News Network
10:08 - 20/09/2025
تەندروستی
+
-

توێژینەوەیەکی پزیشکی هۆشداری داوە ئەو کەسانەی بە بەردەوامی پاراسیتامۆڵ دەخۆن، ئەگەری توشبونیان بە حاڵەتە کوشندەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاترە، بە پێچەوانەی ئەوەی پێشتر بیری لێدەکرایەوە سەبارەت بە سەلامەتی ئەو دەرمانە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە.

تەندروستی :KNN
هەرچەندە پاراسیتامۆڵ بە بژاردەیەکی سەلامەتتر دادەنراوە بەراورد بە دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆید (NSAIDs) وەک ئیبوپڕۆفین، بەڵام لە توێژینەوەیەکی ساڵی 2022دا دەرکەوت کە کاریگەرییەکەی لەسەر پەستانی خوێن هاوشێوەی ئەو دەرمانانەن، کە ناسراون بە بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و زیادکردنی ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

بە وتەی شارەزایان، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بەهۆی بەکارهێنانی بەردەوامی پاراسیتامۆڵەوە، ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ یان جەڵتەی مێشک تا 20% زیاد دەکات.

ئەو نەخۆشانەی ئەو دەرمانە بەکاردەهێنن کە زۆرجار بۆ چارەسەری ئازاری درێژخایەن بەکاردێت، بۆ ماوەیەکی زۆر ئامۆژگاری دەکرێن بە کەمترین ژەمی کاریگەر بۆ کەمترین ماوە بەکاریبهێنن.

پرۆفیسۆر جەیمس دیێر، مامۆستای دەرمانناسی کلینیکی لە زانکۆی ئەدینبۆرگ دەڵێت" ئەم توێژینەوەیە بە ڕونی نیشان دەدات کە پاراسیتامۆڵ کە زۆرترین دەرمانە لە جیهاندا بەکاردێت، پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە، کە هۆکارێکی سەرەکی مەترسییە بۆ توشبون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک".

پرۆفیسۆرەکە داوای لە پزیشکان و نەخۆشەکان کرد کە سودەکانی لە بەرامبەر مەترسییەکانیدا بسەنگێنن، بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە مەترسی تووشبونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان هەیە، دەشڵێت: " دەرمانخستوە کە تەنها دو هەفتە چارەسەرکردن بە پاراسیتامۆڵ بەسە بۆ بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن لەو نەخۆشانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە".

815 جار خوێندراوەتەوە