ئۆپراسیۆنی داگیرکردنی
تەواوەتی غەززە، ئەمڕۆ چوەتە ڕۆژی
پێنجەمەوە، سەرەڕای وێرانکارییەکان، میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکەن، حەماس سەرکەوتوبوە
لە چاککردنەوەی بەشێک لە تونێلەکان و سەریان لە سوپای ئیسرائیل شێواندوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، ئۆپراسیۆنەکانی
سوپای ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی تەواوەتی شاری غەززە چوەتە ڕۆژی پێنجەمەوە و
میدیاکانی ئەو وڵاتەش لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ئاشکرایان کردوە زیاتر لە 10
هەزار ئامانج لە شاری غەززە وێرانکراون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی
12ی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل ئەمانەی
خوارەوەی لێکەوتوەتەوە؛
- 150 هەوڵی بە ئامانجگرتنی فەرماندەکان و چەکدارانی حەماس لە غەززە.
- لە کۆی سێ هەزار و 500
باڵەخانە لە ناو غەززەدا، زیاتر لە 200 باڵەخانە بەتەواوەتی وێرانکراون
- هەر باڵەخانەیەک
گومانیان هەبێت حەماسی تێدایە وێرانی دەکەن و سوپای ئیسرائیل جەختیان کردوەتەوە کە حەماس باڵەخانەکان
بەکاردەهێنێت.
- حەماس هەندێک لە تونێلەکانی
نۆژەنکردۆتەوە کە پێشتر لە ئۆپراسیۆنەکاندا وێران ببون، ئەمشە بوەتە هۆی سەرلێشێواندی سوپای ئیسرائیل
- بە هۆی بونی گومان لە
بونی بارمتەکان لە تونێلەکاندا لە چەند ڕۆژی ڕابردو سوپای ئیسرائیل هێرشی بۆسەر
تونێلەکان راگرتوە.
-پەیوەندی نێوان هێزی
ئاسمانی و هێزی زەمینی لە هەمو کاتێک نزیکترە و لە هەندێک حاڵەتدا هێرشەکان لە دوری
کەمتر لە 100مەتر لە سەربازەکانەوە ئەنجام دەدرێن.
- لەو پێنج ڕۆژەدا بە هێرشی ئاسمانی و زەمینی زیاتر لە 10 هەزار ئامانج لەناو غەززەدا وێرانکراون.
369 جار خوێندراوەتەوە