ئەفسەرێكی یەدەگی سوپای ئیسرائیل بەكەناڵی “i24
News”ی وڵاتەكەی راگەیاند: تەلئەبیب ڕێگە نادات سوپایەكی
نوێ لەسوریا بێتە ئاراوە.
هەواڵ:KNN
كۆڵۆنێڵ مۆشیە ئیلعاد ئاشكرایكرد؛ لەگفتوگۆكانیان لەگەڵ دیمەشق
جەختیان كردوەتەوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگەیان پێنادرێت ببنە خاوەنی سوپایەكی نوێ و
تەنیا بۆیان هەیە هێزێكی بەهێزی پۆلیس دروست بكەن.
ئەو ئەفسەرە باڵای سوپای ئیسرائیل ئەوەی دوپاتكردوەتەوە، وڵاتەكەی
رێگە نادات سوپایەك لەسوریا بێتە ئاراوە كە رۆژێك لەرۆژان ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل، ئەوە لەكاتێكدایە سەرۆکی کاتیی سوریا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ لەگەڵ ئیسرائیل لە گفتوگۆدان، بۆ ڕێکەوتنی ئەمنی و دەرئەنجامەکانیشی لە رۆژانی داهاتودا دەردەکەون.
339 جار خوێندراوەتەوە