ترەمپ لەسەرەتای ساڵی داهاتو سەردانی چین دەكات

KNN : Kurdish News Network
08:02 - 19/09/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە سەرەتای ساڵی 2026 سەردانی پەكین دەكات و بەر لەو وادەیەش لەكۆریای باشور چاوی بەسەرۆكی چین دەكەوێت.

 

هەواڵ:KNN

ئەمرۆ  هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  رایگەیاند؛  کە سەرەتای ساڵی داهاتوو سەردانی چین دەکات و لەگەڵ سەرۆکی  ئەو وڵاتەش ڕێککەوتوون لە کۆبوونەوەی لوتکەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن لە کۆریای باشوور کۆببنەوە.

 

 

بەوتەی ترەمپ؛ لە میانەی پەیوەندییەکی  تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی چین لە زۆر پرسدا بەرەو پێشچون، لەوانە بازرگانی و پێویستی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

144 جار خوێندراوەتەوە