ڕۆیتەرز: هەرێم و بەغداد لەسەردەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەمنزیكانە دەگەنە ڕێككەوتن

KNN : Kurdish News Network
09:54 - 19/09/2025
کوردستان
+
-

حكومەتی  هەرێم و بەغداد لەسەردەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم  بەمنزیكانە دەگەنە ڕێككەوتن و بەرپرسێكی كۆمپانیاكانی نەوتیش لەهەرێم دەڵێت هەموان نەرمی دەنوێنن 

 

هەواڵ:KNN

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوە بڵاوی کردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی سەرەتایی دەربڕیوە لەسەر پلانێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتیش کە لە هەرێم کار دەکەن، بە شێوەیەکی کاتی رەزامەندیان پیشانداوە.

 

 

بەوتەی لێپرسراوێكی   یەكێك کۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێمی کوردستان وتووێژەكان چڕتر بوونەتەوە و لە ڕێککەوتنێکی نزیك بونەتەوەو هەمو لایەكیش نەرمی دەنوێنن.

 

وەك رۆیتەرز ئاماژەی پێكردوە حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە گەیاندنی لانیکەم 230 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە سۆمۆ، لە کاتێکدا 50 هەزار بەرمیلی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی دەهێڵێتەوە، هەروەها بۆ هەر بەرمیلێک کە دەفرۆشرێت، 16 دۆلار دەخرێتە سەر هەژمارێکی ئەمانەت و بە شێوەیەکی ڕێژەیی بەسەر بەرهەمهێنەراندا دابەش دەکرێت و داهاتی ماوەش بۆ سۆمۆ  دەبێت.

461 جار خوێندراوەتەوە