ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت؛ بەلابردنی
سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی لەپۆستەكەی سەرۆكوەزیران رەوتی ئیخوانەكان لەعێراق بەهێز
دەكات.
هەواڵ:KNN
رائید مالیكی لەلێدوانێكیدا رایگەیاند؛ بڕیاری
دورخستنەوەی مشعان خەزرەجی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی لەپۆستەكەی و دانانی كەسێكی
تر كە سەر بە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادەیە و كەسێكی ئیخوانییە
كاریگەری لەسەر دامەزراوە ئاینیەكانی سوننە دەبێت.
بەوتەی مالیكی لابردنی خەزرەجی بەبڕیارێكی
سەرۆكوەزیرانی عیراق خزمەتكردنە بە رەوتی ئیخوانەكان و خودی سودانییش
پشتیوانییەكانی بۆ خەمیس خەنجەر بەئاراستەی ئابوری و ئاینییە .
جەختی لەوەشكردوەتەوە لابردنی سەرۆكی دیوانی وەقفی
سوننی دەستوەردانی لایەنێكی سیاسییە هەرچەندە ئیخوانەكان بۆیان هەیە كاری سیاسی بكەن
بەڵام كێشەكە لەوەدایە ئەگەر ئیخوانەكان كۆنترۆڵی رووكاری ئایینی سوننەكان لەعیراق
بكەن و ببێتە مەرجەعێك ئەوا مایەی مەترسی دەبێت چونكە ئەو كات ئایین بۆ بەرژەوەندنی خۆی و ئەجندەب تایبەت بەكاری دەهینێت.
177 جار خوێندراوەتەوە