كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پاكێجێكی تایبەت بە ڕێكارەكانی
بەرەنگاربوونەوەی گوتاری توندڕەوی خستەڕوو.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەممە، عومەر ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمیساریای كۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند:
ڕوبەڕوبونەوەی گوتاری توندڕەوی پێویستی بە پاكێجێكی گشتگیر هەیە لە ڕێكارەكان،
لەوانە:
بەهێزكردنی چوارچێوە یاساییەكان كە گوتاری ڕقاوی و هاندان بۆ
توندوتیژی بە تاوان دەزانن، لە هەمانكاتدا دەستەبەركردنی ڕێزگرتن لە ئازادی بیروڕا
و ڕادەربڕین لە سنووری یاسادا.
هۆشیاركردنەوەی دەنگدەران و كاندیدەكان و پیشەگەرەكانی ڕاگەیاندن
سەبارەت بە گرنگی گوتاری بەرپرسیارانە، و پەسەندكردنی ڕێسای ڕەفتاری هەڵبژاردن كە
هەموو لایەنەكان پابەند دەكات بە ڕێزگرتن لە ڕێساكانی كێبڕكێی دادپەروەرانە.
چاودێریكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و سۆشیال میدیا بۆ دەستنیشانكردنی
پێشێلكارییەكان و چارەسەركردنیان بە خێرایی و شەفافانە.
هاوكاریكردن لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان بۆ دەستەبەركردنی پاراستنی
بنكەكانی دەنگدان و سەلامەتی دەنگدەران و كاندیدەكان بە هەمان شێوە.
سەرۆكی دەستەی كۆمسیاران دووپاتیشیكردەوە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەكان ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراودا، و
لە دوورییەكی یەكسان لە هەموو لیست و كاندیدە ڕكابەرەكان وەستاوەو دەرگاكانی
كراوەیە بۆ وەرگرتنی سەرنجەكانیان و وەڵامدانەوەی پرسیارەكانیان، ئامانجیشی
بەدیهێنانی دادپەروەری هەڵبژاردنە.
60 جار خوێندراوەتەوە