كەسێكی بەڕەگەز توركی دەبێتە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا

KNN : Kurdish News Network
08:37 - 16/09/2025
جیهان
+
-

بۆجاری یەكەم لەمێژوی ئەڵمانیا سەرۆكی دەزگای هەواڵگری دەدرێتە كەسێك كە بەڕەگەز بیانییە.

 

هەواڵ: KNN

سینان سیلین كە لەدایكبوی 1972ی شاری ئیستەنبوڵەو لەتەمەنی چوارساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەی روویان لەئەڵمانیا كردوە ، دەكرێتە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە.

 

رۆژنامەی مۆرگن پۆستی ئەڵمانی بڵاویكردوەتەوە؛ دانانی سینان سیلین لەو پۆستەدا نمونەیەكی بنەڕەتییە بۆ سەركەوتنی كۆچبەرە بیانییەكان .

لاخۆشیەوە رۆدریش كیسفتەر پەرلەمانتاری پارتی مەسیحیی دیموكراسیی دەسەڵاتدار دەڵێت؛ دانانی ئەو كەسە لەو پۆستەدا بڕیارێكی زۆر باشە چونكە سیلین خاوەنی ئەزمون و زانیاری زۆرە .

سیلین یاسای خوێندوە ، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە وەک جێگری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ناوخۆ کاری کردووە، لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لەبری  تۆماس هالدنوانگ، دەستبەكار بووە.

261 جار خوێندراوەتەوە